ماوەی جەند رۆژێکە وێنەکەی دکتۆر فواد حسین جێگری سەرکۆ وەزیرانی عێراق و وەزیری دارای لە لایەن میدیکانی یەکێتیەوە بە شێوەیەکی فراوان ھیرشی راگەیاندن کراوەتە سەری بەھۆی بوونی ئاڵای عێراق لەسەر جاکەتەکەی کە ئەمەش کاردانەوەی جیای بەدوای خۆی دا ھێنا
لە پێش و لە دوای ١٦ی ئۆکۆتبەر یەکێتی بەشێوەیەکی ئاشکرا ھەمو پشتوانیەکی حکومەتی عێراقیان کردووە و وە لە دوای ١٦ی ئۆکۆتبەریش لە رێگەی جەند بەرپرسێکی یەکێتیەوە رایانگەیاند کە کۆتای بەھرەێم ھاتووە و سلێمانی و ئیدارەی ناوجەی سەوز لە لایەن بەغداوە بەرێوە دەجێت بەڵام ئەو پیلانەی یەکێتی ھەر زوو لە لایەن حکومەتی بەغداوە رەتکرایەوە ,
وە لە ھیرشی ١٦ی ئۆکۆتبەریش بە جاو ساغی بەشێک لە بەرپرسانی یەکێتی و بەشێک لە ھێزەکانی یەکێتی لە پێش ھێزە عێراقیەکانەوە ھاتە ناو شاری کەرکوک جاوساغیان بۆ ئەو ھێزانە دەکرد کە کەرکوکیان داگیر کرد
ئەوەی جێگای ئاماژە پێکردنە عێراقی جێتی لەناو یەکێتی گەیشتۆتە لوتکە خوشکە زایەکی مام جەلال بە ناو ئاڵا تاڵەبانی کە لە بەرنامەیەکی تایبەتی کەناڵێکی عێراقی رایگەیاند رەجەڵەکی عەشیرەتی تاڵەبانی بەنی ئەسەدەی شیعەیە کە ئەمە کاردانەوەی بەدوای خۆی ھێنا ,
وە لە لایەکی تر برازایەکی تاڵەبانی ئاراس جەنگی کە بە ئەندازیاری و رێگە نیشاندەری ھێزە عێراقیەکان و ھێزە ئێرانیەکان دادەنرێت لە ١٦ی ئۆکۆتبەر تەنیا بۆ خۆخۆشەویست کردنی سوکایەتی بە ھێزەکانی پێشمەرگە و عێراقبونی خۆی لە میدیاکانەوە راگەیاند لە دووەم رۆژی ١٦ی ئۆکۆتبەر رایگەیاند ھێزەکانی عێراق بەرەو ھەولێر دەرون کە ئەم پەیامەشی بەمانای کۆتای ھێنانی بە ھەرێم یکوردستان بوو بەڵام خەونەکەی نەھاتە دی.
ئەوەی جێگای باسە جیاوازیەک بکەیت لە نێوان فواد حسین و ئەو بەرپرسانەی یەکێتی کە کۆتای ھرێمی کوردستانیان راگەیاندبوو و ھەموو کارێکی سیخوری و ھاوکاریەک بۆ عێراق و ھێزە میلشیاکان ئەنجام ئەدەن کە لە ئیستادا کوردستانی بونی خۆیان بەسەر دکتۆر فواد دەفرۆشنەوە .