سەرحەد قادر لە لە ئەکتەری فلیمەکانی میدیا یەکێتیەوە بۆ دۆستایەتی | 25/06/2019
لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە عەمید سەرحەد قادر بەرێوەبەری پێشوتری پۆلیسی قەزاوناحیەکانی شاری کەرکوک پۆستەکەی بەجیھیشت و فەرمانی تیرۆری بۆ دەرجوو بەھۆی بونی جەند دۆسیەکەوە لە بواری تیرۆر وە لە پێش روداوەکانی ١٦ی ئۆکۆتبەر مدیاکانی یەکتی ھیرشی توندیان دەکردە سەری و بە ئەکتەری شەرەکان و یان ئەو شەرەی کامیاری تێدا نەبێت سەرحەد قادر بونی نیە بەڵام لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە ئەو ھەڵوێستەی یەکێتی پێجەوانە بوو بەھۆی ئەوەی کە سەرحەد قادر لە سلیمانی نیشتەجێ بوو بە بیانوی پەراوێزخستنی لە ناو پارتی کەوتە دژایەتی کردنی حزبەکەی بەم ھەڵوێستەشی خۆی کدرە نەیارێکی پارتی دۆستێکی یەکێتی لە ئیستادا میدیاکانی یەکێتی بە پاڵەوانێک ناوی دەھێنن نەک وەک پێش ١٦ی ئۆکتۆبەر بە ئەکتەرێکی شەرەکان ,
لە تازە ترین وێنەی کە پەیامێکی توند بوو بۆ پارتی سەرحەد قادر وێنەی خۆی و مەحمود سەنگاوی بەڵاوکردەوە کە نیوانی پارتی و مەحمود سەنگاوی لەو پەری ناخۆشی دابوو ئەو وێنەیە میدیاکانی یەکێتی بە شێوەیەکی فراوان بەڵاویان کردەوە کە لێکدانەوەی جیاوازی بە دوای خۆی ھێنا ,
سەرحەد قادر کە لە ئیستادا پارتی وەک و ئەفسەرێکی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم دای مەزراندووە و لەگەل جەندین پاسەوان بەڵام بەھۆی بێ پۆستی سەرحەد قادر جەندین جارە رەخنە توند لە پارتی ئەگرێت کە گرنگیان پێی نەداوە و پەراوێز خراوە
1407 جار خوێندراوهتهوه
|