جیاوازیەک لەنێوان لاھور جەنگی و براکانی و ئەژی ئەمین !! | 14/06/2022
جیاوازیەک لەنێوان لاھور جەنگی و براکانی و ئەژی ئەمین !!
کاتێ لاھور و براکانی لە لوتکەی دەسەڵاتی ئیداری سەربازی زۆنی سەوز بوون بە خواستی دڵی خۆیان جیان پێویست بوایە ئەنجامیان دەدا لە ھەرشوێنێکیش ئارەزوویان بکردایە ھێزی سەربازیان بەکاردەھێنا بۆ نمونە :
🔺 لە دەستبەرگرتن و دزینی ماڵی دکتۆر نەجمەدین
🔺لە پێش ٨ی تەموز بێ ئەوەی بگەڕێنەوە کە قوباد تاڵەبانی نوێنەری یەکێتیە لە حکومەت بە خواستی دڵی لاھور و براکانی قسەیان پێ دەوت
🔺بۆ ماوەی سێ مانگ دکتۆر بەرھەمیان لە سلێمانی دەرکرد و ھێزێکی زۆریان لە دەوروپشتی ماڵەکەی جێگیر کرا
🔺بەخواستی دلی خۆیان خەڵکیان کردە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و بەدلی خويان فەرماندەی سەربازیان دادەنا ،
زۆرشتی تریش ھەیە بەڵام بەکوردیەکی لەبەر ئەوەی کەسانی شیاو نەبوونە بۆ پۆستی شیاو بەرگەی یەک جوڵەی سەربازیان نەگرت و بێ ئەوەی ئاگاداربن بە یەک کاتژمێر ھەموو شتێکیان ڕادەست کرد، تەنیا قسەیان بۆمایەوە بە بیانووی تێکنەجوونی رەوشی ناویەکێتی بێ دەنگ بوون لە کاتێک دا لە لووتکەی دەسەڵات بوون ھەموو شتێکیان ئەنجام ئەدا بێ ئەوەی بیر لە بەرژەوەندی یەکێتی بکەنەوە ،
🔹ئەوەی جێگای ئاماژەپێکردنە ئەژی ئەمین بەرپرسی دەزگای زانیاری بە دەسەڵاتێکی سنوردارەوە دەسەڵاتی خۆی بەکارھێنا و خۆی ڕادەستی ئەو بڕیارە نەکردو تا دوای ھەوڵی خۆی بەردەوامە لە جەنگەکە،
بردنی حاکم وەلی بەڕێوەبەری گشتی بەرھەڵستی و سیخوری و ئەمنی دەزگای زانیاری بۆ ھەولێر و پەیوەندی کردنی بە ئەژی ئەمینەوە کە گەورەترین زەبر بوو بۆ یەکێتی و دەزگای زانیاری جونکە ھەستیارترین بەشی دەزگای زانیاریە،
جیاوازی لە نێوان لاھور جەنگی و براکانی مامۆستا ئەژی لەوەدایە کە لاھور و براکانی نەیاتوانی بۆ ئەو جەند ساڵە دەسەڵاتەکانیان لە بەرژەوەندی خۆیان بەکاربھێنن و کەسی شیاو نەبوونە بۆ شوێنی شیاو لەگەڵ دوورخستنەوەی لاھور جەنگی و براکانی نەیان توانی ھیج رۆڵێک لەناو یەکێتی بەجێ بھێڵن لە کاتێک دا ئەژی ئەمین تەنیا بەرێوەبەری دەزگای زانیاری بوو توانی لەبەرامبەر گۆڕانکاریەکان بوەستێتەوە و بەشێکی زۆری دەزگای زانیاری لەگەڵ خۆی پەڵکێشی ھەولێر بکات
1179 جار خوێندراوهتهوه
|