ترەمپ: ئەردۆغان و کورد لەسەر داوای من رازیبوون رێککەوتن بکەن | 25/03/2020
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە سەرەتا تورکیا و کورد ئامادەنەبوون رێککەوتن بکەن، بەڵام لەدوای دەستپێکردنی شەڕ، لەسەر داوای من رازیبوون رێککەوتن بکەن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ھەڤپەیڤینێکیدا لەگەڵ فۆکس نیوزی ئەمریکی لەبارەی گرژییەکانی نێوان رۆژئاوای کوردستان و تورکیا رایگەیاند ''سەبارەت بە تورکیا و سووریا، لەسەرەتا من بە ئەردۆغانم گوت، رێککەوتنێک واژۆبکەن و ئاشتی رابگەیێنن، بەڵام لە راستیدا ئەوەی نەویست، بەھەمان شێوە کوردیش ئەمەیان نەویست".
سەرۆکی ئەمریکا راشیگەیاندووە، ئەردۆغان لەسەرەتا لەسەر راگەیاندنی ناوچەیەکی ئارام رازیبوو، بەڵام لە ناکاو شەڕ دەستیپێکرد و وڵاتانی دیکەش لەم شەڕە تێوەگلان.
سەرۆکی ئەمریکا لە ھەڤپەیڤینەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە، دواتر داوای لە کورد و ئەردۆغان کردووە کۆتایی بەشەڕ بێنن و رێککەوتنێک بکەن، ئەوانیش رازیبوونەوە و گوتوویانە زۆر باشە ئێمە رێککەوتنێک ئەنجامدەدەین
1383 جار خوێندراوهتهوه
|