ڕامین حسێن پەناهی لەسێدارە درا | 08/09/2018
ئەمڕۆ شەممە ٨ی ئەیلولی ٢٠١٨ بڵاویانکردەوە، ڕامین حسێن پەناھی- لەسێدارە درا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، پەناھی لە گرتووخانەی ڕەجایی لەشاری کەرەج، لەسێدارە دراوە.
ھاوکات ڕەفیق و ئەمجەد حسێن پەناھی، برایانی ڕامین حسێن پەناھی ڕایگەیاندووە" بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٥پارێزەری رامین حسێن پەناھی و خانەوادەکەی ئاگادارکراونەتەوە لەوەی رامین پەناھی لەسێدارە دراوە".
رامین حسێن پەناھی، ھاوڵاتییەکی کوردی رۆژھەڵاتی کوردستانە و ٢٥ی مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ لەلایەن دادگای شۆڕشی سنەوە بەتۆمەتی ئەندامێتی پارتێکی رۆژھەڵاتی کوردستان بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ دەرکرا.
1421 جار خوێندراوهتهوه
|