ھێزە رەشەکەی ئاسۆ مامەند لە لێواری ھەڵوەشانەوە و لیوا عومەر بە فەرمی داوای گەرانەوەیانی کردووە بۆ سەر لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی
ھێزە رەشەکەی کەرکوک کە لە لایەن ئاسۆمامەندەوە سەرپەرشتی ئەکرێت کارمەندەکانیان سەر بە بەرگری فریاکەوتنن لە کۆتا گۆرانکاری لەناو ھێزە ئەمنیەکانی یەکێتی زیاتر لە ٥٠٠ کارمەندی بەرگری فریاکەوتن رەوانەی ناو ئەو ھێزە کرا لە لایەن لیوا عومەرەوە لە ئیستادا لیوای عومەر بە فەرمی داوای گەرانەوەی ئەو ھێزە کردووە بۆ سەر لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی بەڵم ئەو ھەوڵە لە لایەن ئاسۆ مامەندە رەتکراوەتەوە
بە پێی زانیاریەکانی کەرکوک دەیلی نیوز لیوا عومەر داوایەکی ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی کردووە کە ئەو ھێزە لە ئیستادا ھیج رۆڵێکیان نیە لە شاری کەرکوک و تەنیا پاسەوانی بینای مەکتەبی سیاسی یەێکتی ئەکەن داوای کردووە بە فەرمی ئەو ھێزە بگەرێتەوە سەر لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی،
ئەوەی جێگای ئاماژەپێکردنە ھیزە رەشەکەی ئاسۆ مەمەند بەتەواوی لە ژێر فەرمانی ئاسۆ مامەندن و لیوای عومەر ئەیەوێت کۆتای بە دەسەڵاتی سەربازی ئاسۆ مامەند بھێنێت
لیوا عومەر لە ئیستادا سەرپەرشتی رێکخستنەوەی ھەموو ھێزەکانی یەکێتیئ ئەکات و کە پێشوتریش داوای گۆرینی ھەردوو فەرماندەی ئەو ھێزەی کردبوو بەڵام لە لایەن ئاسۆ مامەندەوە رێگری لە گۆرینی ئەو دوو فەرماندەیە کراوە ،
گەرانەویە ئەو ھێزە بۆ سلێمانی بەتەواوی لیوای عومەر لە ژێر دەسەلاتی ئاسۆ مامەند دەری ئەکات و ھەردوو فەرماندەی ئەو ھێزە لە پۆستەکانیان دوور دەخاتەوە