لەفەیسبووک ، دەتوانی گرتەی دەنگی لەباتی پۆست بڵاو بکەیتەوە | 06/03/2018
کۆمپانیای فەیسبووک تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی زیاد کرد کە بریتیە لە بڵاوکردنەوەی فایلی دەنگی لەلایەن بەکارھێنەرانەوە. لە فەیسبوکدا بژاردەیەکی نوێ دادەندرێ بەناوی Add Voice Clip واتە "کلیپێکی دەنگی زیاد بکە"، کە بڕیارە لەژێر پۆستکردن وەک بژاردەکانی وێنە و ڤیدیۆ و تێکست دابندرێ. ئەم کلیپە دەنگیە وەک ھەر پەیامێکی نووسراو یان ڤیدیۆیی و وێنەییە، لەمەودوا بەکارھێنەرانی فەیسبوک دەتوانن سوودی لێ ببینن.
ماڵپەڕی "تێک کرانچ"ی ئەمریکی بڵاوی کردەوە ئێستە فەیسبوک خەریکی تاقیکردنەوەی ئەم تایبەتمەندیە نوێیەیە و بژاردەکە لە ئێستەوە بۆ ژمارەیەکی دیاریکراو لە بەکارھێنەرانی فەیسبوک لە سەرجەم وڵاتانی جیھاندا بەردەستە، یەکەم جاریش لە وڵاتی ھیند بەردەست کرا.
1827 جار خوێندراوهتهوه
|