araste

 
 بەڵگەنامەکان

به‌ڵگه‌: رێبه‌رئه‌حمه‌د داوا له‌(UNHCR) ده‌کات هاوکارییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له‌رێگه‌ى ده‌زگاى بارزانیه‌وه‌ دابه‌ش بکرێت  |  07/04/2020

ئەمڕۆ بەڵگەنامەیەکی وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە کە بە زمانی ئینگلیزی ئاراستەی (UNHCR) کراوەو داوا دەکات ھاوکارییە نێودەوڵەتییەکان لەرێگەی دەزگای بارزانی دابەش بکرێت.
دەزگای بارزانی، سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانەو بەناوی خوالێخۆشبوو (مەلا مستەفای بارزان)ەوە دانراوە و ساڵانە ھاوکارییە مرۆیی دەگەیەننە ئاوارەکان.

رێبەر ئەحمەد رۆژی ٢٧ ی شوباتی ٢٠٢٠ نووسراوێکی بۆ رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ناردووە و لە ژێرەوە بە ناوی وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان واژووی کردووە.
دەقی نوسراوەکە بە زمانی کوردی:
بۆ : کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان \ ھەرێمی کوردستانی عێراق
بەڕێزان 
وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان سڵاوی خۆی ئاراستەی کۆمسیۆنی باڵای پانەبەرانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات و ھاوکاری و یارمەتییەکانی رێکخراوەکە (UNHCR) بۆ پەنابەران و ئاوارەکانی ھەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنێت.
ئاماژە بە کۆبوونەوەی نێوان وەزارەتی ناوخۆ و رێکخراوەکەتان کە لە ٢٤ی شوبات بەڕێوەچوو، پێمان باشبوو پێتان رابگەیەنین کە ئێمە لەلایەن وەزارەتەوە گرێبەستی نێوانمان بدەین بە دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ئەو دەزگایە لە بری وەزارەت ئەرکی بەڕێوەبەردنی کامپەکانی پەنابەران و ئاوارەکان لە ھەرێمی کوردستان بگرێتەئەستۆ.
ھۆکارەکەش ئەوەیە کە دەزگاکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم لە پرۆسەی داڕشتنەوە و تێکەڵکردندان و ئەو پرۆسەیەش کاتی دەوێت تا تەواو دەبێت.

پێزانینمان ھەیە نووسینگەکانتان لە ھەرێمی کوردستان ئاگادار کرابێتنەوە لەم بڕیارە و دەستکردن بە ئامادەکاری بۆ گرێبەستی نوێ.

دڵسۆزتان
رێبەر ئەحمەد
وەزیری ناوخۆ


1349 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

زیاتر

12
Copyrights . All rights Reserved@