araste

 
 رۆژهەڵات

ڕامین حسێن پەناهی لەسێدارە درا  |  08/09/2018

ئەمڕۆ شەممە ٨ی ئەیلولی ٢٠١٨ بڵاویانکردەوە، ڕامین حسێن پەناھی- لەسێدارە درا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، پەناھی لە گرتووخانەی ڕەجایی لەشاری کەرەج، لەسێدارە دراوە.

ھاوکات ڕەفیق و ئەمجەد حسێن پەناھی، برایانی ڕامین حسێن پەناھی ڕایگەیاندووە" بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٥پارێزەری رامین حسێن پەناھی و خانەوادەکەی ئاگادارکراونەتەوە لەوەی رامین پەناھی لەسێدارە دراوە".

رامین حسێن پەناھی، ھاوڵاتییەکی کوردی رۆژھەڵاتی کوردستانە و ٢٥ی مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ لەلایەن دادگای شۆڕشی سنەوە بەتۆمەتی ئەندامێتی پارتێکی رۆژھەڵاتی کوردستان بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ دەرکرا.


1421 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

زیاتر

Copyrights . All rights Reserved@